متى ينتهي التمييز ضد الكرد الفيلية ؟ ... متى يتم رد الاعتبار الرسمي للاكراد الفيلية وباقي المواطنين العراقيين المهجرين أسوة بالكرد وحزب الدعوة ؟ ... متى يبدأ العمل بالتحري عن مصير ومكان رفات أكثر من 20,000 ألفا من شهدائنا ؟ ... متى يبدأ العمل بإعادة المواطنين العراقيين المهجرين الى ديارهم ؟ ... متى تعاد للكرد الفيلية أموالهم وممتلكاتهم المفرهدة من قبل الدولة العراقية منذ عام 1980 ؟ ... متى يبدأ العمل بتعويض مئات الآلاف من ضحايا جرائم التطهير العرقي والإبادة الجماعية (التهجير والإبعاد ألقسري) ؟ ... متى يبدأ العمل بتشريع قانون جنسية عراقي خال من التمييز والتفرقة؟ ومتى يتم تبني البطاقة الموحدة ؟ ... أين التمثيل الحقيقي للأكراد الفيليين في مجالس المحافظات ومجلس النواب وغيره من مراكز اتخاذ القرار ؟ ... أين دور الاكراد الفيلية في العملية السياسية والمصالحة الوطنية ؟ ... لماذا تتهرب دولة العراق من مسؤولياتها السياسية والقانونية والأخلاقية تجاه مظالم الكورد الفيلية ؟ ... لماذا حول أصحاب السلطة قضايا الكرد الفيلية السياسية والاقتصادية إلى قضايا جزائية لا نهاية لها في ظل الفساد المالي والإداري المستشري ؟ ... متى يتم تشكيل لجنة عليا لوضع حلول جذرية ودائمة لقضايا الكورد الفيلية ؟ ... متى ستقوم وزارة المهجرين والمهاجرين العراقية بواجباتها الأساسية تجاه الكرد الفيلية المهجرين قسرا ؟ ... متى تُرتب نخبنا وكوادرنا البيت الكوردي الفيلي وتوحد خطابنا وتشكل "مرجعية" سياسية موحدة تنسق مواقفنا من أجل استعادة وضمان حقوقنا، كبقية الشرائح العراقية ؟ ... متى ستقام مدارس تعلم أولادنا وبناتنا لغتهم الأصلية لنحافظ على هويتنا ولغتنا ؟ ... متى ستكون لنا فضائية بالكردية الفيلية تعكس قضايانا وثقافتنا وتراثنا وهموم أهلنا ؟ ...

ئێمە هەرگیز جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی لە یاد ناکەین

 

ئێمە هەرگیز جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی لە یاد ناکەین

 

لەم رۆژانەدا 37 ساڵ بەسەر تاوانی گرتن و کوشتن و دەربەدەرکردنی کوردانی فەیلیدا تێپەڕئەبێت. رژێمی بەعسی عێراق لەسەرەتای ساڵی 1980وە هەڵمەتێکی بەرفراوانی لە بەغداو شارەکانی عێراق دژ بە کوردانی فەیلی دەستپێکرد. بەپێی ئەو ئامارانەی شارەزایانی هەڵمەتی پاکتاوکردنی کوردانی فەیلی ئاشکرایان کردووە، نزیکەی 600 هەزار لە مناڵ و گەنج و ژن و پیاوی فەیلی بە بیانووی ئەوەی کە بە رەگەز عێراقی نین، گیران، دەست بەسەر ماڵ و موڵکیاندا گیراوەوە بۆ ئێران دەرکران. جگە لەوەش زیاتر لە 20 هەزاری تر لە کوڕو کچی گەنج گیران و بێسەروشوێن کران.


لە قۆناغە جیاوازەکانی دەسەلاتدارێتی عێراقدا، گەلێک جاران کوردانی فەیلی بەهۆی ئینتیمای ئیتنیکی و ئاینییەوە رووبەڕووی پەلاماردان و دەستدرێژی بوونەوە. لێ لە هەمووان دڕندانەتر رژێمی بەعس بوو کە بە ئاشکرا هەڵمەتی ئەنفالکردنی کوردانی فەیلی راگەیاندو خستییە بواری پراکتیکەوە. لەو هەڵمەتە نامرۆڤانەیەدا بە هەزاران کوردی فەیلی بوونە قوربانیی. ئەوەی گیراو بێسەروشوێن کرا، کرا، ئەوانی تر ماڵ و موڵکیان داگیرکراو تەنیا بە جلەکانی بەریانەوە دەربەدەری سنووری ئێران کران. ئەو دۆخە ناهەموارە هەموو روویەکی ژیانی ئەوانی گرتەوە. فیزیکی، دەروونی، ئابووریی، کلتوریی.. هتد. تەنانەت دیالێکتە کوردیەکەشیان رووبەڕووی تواندنەوە بووەوە.

 

ئێستاش ئەگەرچی 14 ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعس و هاتنەسەرکاری دەسەڵاتێکی نوێ لە عێراقدا تێپەڕئەبێت، بەڵام مافی کوردانی فەیلی هەر پێشێل کراوە. تا ئێستاش قەرەبوو نەکراونەتەوەو بەشی زۆریشیان بێبەشن لە رەگەزنامەی عێراقی. کوردانی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لە گەلی کوردستان، جێ پەنجەیان بە هەموو قۆناغەکانی خەباتی رزگارییخوازی کوردستانەوە دیارە. ئەوان خەڵکی رەسەنی ئەم وڵاتەن و هەمیشە لەسەر خاکی خۆیان خاوەنی گیانی نیشتیمانپەروەری و نمونەو سومبوڵی پێکەوەژیان بوون. بەداخەوە تا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە جدیی بە تەنگ داخوازییەکانیانەوە نەچوون و کێشەکانیان چارەسەرنەکردوون.

 

ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە یادی 37 سالەی ئەنفالکردنی کوردانی فەیلیدا،سەرەتا سەری رێز لەبەر دەم گیانی هەموو شەهیدانی کوردانی فەیلی دائەنەوێنین. سلاو بۆ کوردانی فەیلی لە هەر شوێنێکی ئەم دنیایە بن، ئەنێرین. کوردی فەیلی بەشێکی دانەبڕاون لە جەستەی برینداری گەلی کوردستان. لێرەوە داوایان لێئەکەین شانازی بە کوردبوونی خۆیانەوە بکەن. لە باوەشی گەرمی گەلەکەیاندا سەربەرز و سەرفرازن و پێکەوە هیواو ئاواتی کوردانی فەیلی و هەموو پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دێتە دی.

 

ئێمە هەروەها داوا لەخەڵکی کوردستان بە گشتی، رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و سەرجەم پارت و رێکخراوە کوردستانیەکان ئەکەین کە پشتگیر و هاوکاری کوردانی فەیلی بن. داوا لە حکومەتی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ئەکەین بە جدیی ئاوڕ لە داخوازیەکانی کوردانی فەیلی بدەنەوەو کەمێک ئەو باری نادادپەروەرییە مێژووییە لەسەر شانیان سووک بکەن.

 

کۆنسەی بەڕیوەبەریی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان – Ùƒ.Ù†.Ùƒ

برۆکسل 08.04.2017